ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی‌ به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ 4/4/2017 له‌ بیست وسێیه‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی‌ خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن، كۆتایی‌ به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ عه‌دیله‌ حمود هێنا.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌، به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن سوپاس وپێزانینی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مانتار عه‌واد عه‌وادی‌ كرد بۆ ماندوبوونی‌ له‌ چه‌سپاندن و به‌هێزكردنی‌ كاری‌ چاودێری‌ وسوپاسی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستیش كرد بۆ ئاماده‌بوونی‌ له‌ دانیشتنی‌ لێپرسینه‌وه‌كه‌دا.
له‌كۆتایی‌ پرۆسه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌دا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه‌ له‌ دانیشتنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مان وه‌ڵامه‌كانی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌خرێنه‌به‌ر ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانرێت تا چ رادده‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان قه‌ناعه‌تیان به‌ وه‌ڵامه‌كانی‌ هه‌یه‌ و سوپاسی په‌رله‌مانتار عه‌واد عه‌وادیش كرد بۆ ماندووبوونی‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پسیاره‌كان وشێوازی‌ ئاراسته‌كردنی‌ پسیاره‌كان و سوپاسی وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ كرد بۆ ئاماده‌بوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پسیاره‌كان، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ كرد بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ دانیشتنه‌كانی‌ لێپرسینه‌وه‌كه‌دا.
له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ په‌رله‌مانتار قوته‌یبه‌ جبوری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ په‌رله‌مان كاری‌ په‌رله‌مانتار عه‌واد عه‌وادی‌ له‌ لێپرسنه‌وه‌كه‌دا به‌رزنرخاند.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 11/4/2017 هه‌ڵگیرا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com