سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان تاوتوێی‌ كاراكردنی‌ بنه‌مای‌ گفتوگۆكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ شاندی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان فوئاد حسێن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و عه‌دنان موفتی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نشتیمانی‌ كوردستان و فازل میرانی‌ سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان .
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ عیراق به‌گشتی‌ وپه‌یوه‌ندی‌ نێوان به‌غدا وهه‌ولێر وپێشهاته‌كانی‌ ئه‌و دواییه‌ی‌ كه‌ركوك به‌تایبه‌تی‌ كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كورد پێكهاته‌یه‌كی‌ گرنگ و ڕه‌سه‌نی‌ گه‌لی‌ عیراقه‌ وكاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌موو دۆزه‌كاندا هه‌یه‌ ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌كێشه‌كان ده‌كرێت به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت وپێویسته‌ روبه‌ڕوی‌ هه‌موو كێشه‌كانمان ببینه‌وه‌ وبه‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ری‌ گونجاوی‌ بۆ بدۆزینه‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com