سه‌رۆكی په‌رله‌مان وسهرۆكوهزیران تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی ئاسایش وسیاسی وڵات ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، چاوی بهسهرۆكوهزیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی وئاسایش و شه‌ڕی ڕزگاركردنی موسڵ وتێكشكاندنی تیرۆر وچۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان وجێبهجێكردندا كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی ناوخۆ كرا وهه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وبه‌هێزكردنی متمانه و بنیاتنانی هاوبه‌ش له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستوری عیراقی‌دا كرده‌وه به‌مه‌به‌ستی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزو خاوه‌ن سه‌روه‌ری.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگی كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ له هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان عیراق و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی تری هاوڕێ به‌جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندی عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا جێبه‌جێ بكات.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا ستایشی ڕۆڵ وكاره‌كانی عیراق له چالاكیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وبه‌شداری كارای له لووتكه‌ی عه‌ره‌بیدا كرد.