سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌ تارمیه‌ ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ رۆڵی‌ هۆزه‌كان له‌ چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری وبنیاتنانی‌ ناوچه‌كانیان ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌ ناوداره‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ تارمیه‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ند دۆسیه‌كی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ وئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌ و چۆنیه‌تی‌ به‌رزكردنی‌ ئاستی‌ بژێوی‌ هاوڵاتیان كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دكتۆر جبوری‌ ڕۆڵی‌ گرنگی‌ هۆزه‌كان له‌ پاڵپشتیكردنی‌ سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كانیان وبه‌رده‌وامبوون له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وبه‌هێزكردنی‌ گیانی‌ پێكه‌وه‌ژیان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان دووپاتكرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری‌ زیاتر بكه‌ن بۆ پاڵپشتیكردن وبه‌هێزكردنی‌ باری‌ ئاسایش وخزمه‌تگوزاری‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ به‌غدا به‌تایبه‌تی‌ كه‌ ئێستا ئه‌و ناوچانه‌ ئارامترن له‌ جاران.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك هۆزه‌كان ڕۆڵی‌ په‌رله‌مان له‌ پاڵپشتیكردنی‌ به‌رده‌وامی‌ بۆ هۆزه‌كان ورۆڵی‌ له‌ به‌هێزكردنی‌ یه‌كگرتوویی‌ نشتیمانی‌ به‌رزنرخاند.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
6/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com