شێخ حه‌مودی داوای پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی به‌په‌له ده‌كات بۆ قه‌یرانی ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ ڕزگاركردنی شاره‌كاندا
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شاندی په‌رله‌مانی ئه‌لمانیا وبه‌رازیل له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تیدا له ده‌كا، داوایكرد كه پاڵپشتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌په‌له بۆ عیراق بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئاواره‌كان ودووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و قه‌یرانه پێویستی به هه‌ڵوێستێكی راسته‌قینه هه‌یه بۆ پاڵپشتیكردن وبه‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان.
د. حه‌مودی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێویسته پاڵپشتی داموده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت وهه‌موو پێداویستیه‌كان بۆیان دابین بكرێن وئاسانكاری بكرێت بۆ رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به ئاشكراكردنی خراپه‌كارییه‌كانی داعش وجه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت پلانێكی فراوان دابڕێژرێت بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی.