ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شێخ هومام حه‌مودی‌ چاوی‌ به‌ شاندی‌ مه‌غریبی‌ به‌شدار له‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كه‌وێت

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی‌، له‌میانه‌ی‌ چاویپێكه‌وتنی‌ به‌ شاندی‌ په‌رله‌مانی‌ مه‌غریبی‌ به‌شدار له‌ كاره‌كانی‌ 136 یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، رایگه‌یاند كه‌ پاڵپشتیكردنی‌ عه‌ره‌به‌كان وجیهان له‌ڕێگه‌ی‌ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی‌ ڕاسته‌قینه‌و هاوكاری‌ جددی ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ داعش وگرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ پێویست بۆ دزه‌ نه‌كردنی‌ تیرۆریستان له‌ رێگه‌ی‌ وڵاته‌كانیانه‌وه‌.
هه‌روه‌ها گووتی‌” قۆناغی‌ ئێستا پێویستی‌ به‌ یه‌كڕیزی‌ عه‌ره‌به‌كان ویه‌ك هه‌ڵوێستی‌ كرداری‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ بۆنه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا نه‌ك ته‌نها دروشم ده‌ركردن بێت، رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چاو به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ دبلۆماسی مه‌غریبی‌ له‌ عیراق بخشێندرێته‌وه‌ وهێلێكی‌ ئاسمانی‌ راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بكرێته‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی‌ مه‌غریبی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ عیراقی به‌رزنرخاند وگووتی‌” ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ وڵاته‌كه‌تان هه‌موو جیهانی‌ سه‌رسام كرد و رونیشیانكرده‌وه‌ كه‌ عیراق وڵاتێكی‌ گه‌وره‌یه‌ ونمونه‌یه‌كی‌ جوانی‌ دیموكراتیه‌”.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، په‌رله‌مانتار سادق ركابی‌ نوێنه‌ری‌ شاندی‌ عیراق، له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ شاندی‌ جه‌زائیر، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویستی‌ زۆر هه‌یه‌ بۆ هاوكارییه‌كی‌ راسته‌قینه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ وعه‌ره‌بی بۆ ووشكردنی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ بیروڕای‌ تیرۆر وڕێگه‌گرتن له‌ زیادبوونی‌ ڕق وكینه‌ وبه‌كوفر زانین وتۆقاندن له‌نێوان گه‌لاندا و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ ڕاگه‌یاندنی‌ عه‌ره‌بی‌ پاڵپشتی‌ عیراقیه‌كان بكه‌ن وپاڵه‌وانی گه‌لی‌ عیراق له‌ دژی‌ تیرۆر پیشانی‌ هه‌موو جیهان بدرێت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com