شاندی په‌رله‌مانی به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌مودی كۆتایی به به‌شداریكردنی له كاره‌كانی خولی 136 یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی دێنێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی چاوی به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێز سابیر تشودهری وئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی مارتین تشونگونك ده‌كه‌وێت.
له‌دیداره‌كه‌دا حه‌مودی داوا له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیدا ده‌كات كه یاسای تایبه‌ت به به‌هێزكردنی رێڕه‌وی دیموكراتی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ربكه‌ن، به‌جۆرێك كه پارێزگاری له بنه‌ما ده‌ستورییه‌كان بكات ورێز له سه‌روه‌ری وڵاتان بگیرێت ومافی گه‌له‌كانی بپارێزێت.
له دیدارێكی تری‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بهنغال ئه‌بو حه‌سه‌ن مه‌حمود عه‌لی، شێخ حه‌مودی ئاماده‌یی عیراقی پیشاندا بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تری هاوكاری له نێوان هه‌ردوو وڵات وكاركردنی زیاتر بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هترسیهكان له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، سه‌ره‌ڕای به‌هێزكردنی كاری دبلوماسی وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوولا.