سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دینیس رۆس ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار دینیس رۆس وئاماده‌بوونی‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ سیاسی‌ وئاسایش له‌سه‌ر ئاستی‌ عیراق ونێوده‌وڵه‌تی‌ كرا، له‌سه‌روی‌ هه‌موویان جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ هاریكاری‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات به‌مه‌به‌ستی‌ كۆتایی‌ هێنان به‌ تیرۆر له‌سه‌ر خاكی‌ عیراق ورێگه‌گرتن له‌ فراوانبوونی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ له‌سه‌ر هه‌موو جیهان.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان وگه‌لی‌ عیراق قوربانی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ روبه‌روبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆردا به‌خشی‌ وئه‌مڕۆ عیراق به‌رگری‌ له‌ ئاشتی‌ وئاسایشی‌ جیهان ده‌كات.
هه‌روه‌ها جبوری‌ رۆڵی‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سه‌ركردایه‌تیكردنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌رزنرخاند ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پێویستیمان به‌ به‌رده‌وامبوونی‌ ئه‌و پاڵپشتیه‌ له‌ڕووی‌ سه‌ربازی‌ ومرۆڤی‌ هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان له‌سه‌روی‌ لیستی‌ بایه‌خدانی‌ ئێمه‌دان وپێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان وڕه‌خساندنی‌ بارودۆخی‌ گونجاو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ ئاسایی‌ خۆیان ودووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانیان.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ له‌نێوان عیراق وئه‌مریكا كرا وسه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ كۆتایی‌، دكتۆر جبوری‌ گووتی‌:” ئێمه‌ دڵنیاین كه‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ شتێكی‌ پێویست وحاشاهه‌ڵنه‌گره‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ عیراق بۆ باری‌ ئاسایی خۆی‌ وئێمه‌ تێڕوانینی‌ خۆمان له‌مباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی‌ تاوتوێكردنی‌ وپێگه‌یاندنی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆیه‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێس دووپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا پاڵپشتیكه‌رێكی‌ سه‌ره‌كیه‌ بۆ عیراق له‌ جه‌نگیدا دژی‌ تیرۆر وبه‌رده‌وامبوونی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ پاڵپشتیكردنیدا بۆ عیراق كارێكی‌ گرنگه‌ بۆ رزگاركردنی‌ خاك وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان، پاش ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانیان وچه‌سپاندنی‌ ئاسایش وئاشتی‌ له‌هه‌موو شاره‌كاندا ودووپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ سه‌قامگیری‌ له‌ عیراق كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌دا.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
9/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com