سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاماده‌ی‌ رێوڕه‌سمی‌ ئاهه‌نگی‌ ناوه‌ندی‌ حیزبی‌ ده‌عوه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌به‌غدا ده‌بێت و ووته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئاماده‌ی‌ ئاهه‌نگی‌ یادی‌ 37 ساڵه‌ی‌ شه‌هیدبوونی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ حیزبی‌ ده‌عوه‌ی‌ ئیسلامی‌ سه‌ید محمد باقر سه‌در وخوشكه‌كه‌ی‌ بنت ئه‌لهودا بوو له‌ به‌غدا.
جبوری‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا ووته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد تێیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ عیراقیه‌كان كاری‌ بۆ ده‌كه‌ن هێشتا له‌ قۆناغی‌ دروستبووندایه‌ وگۆڕانكاری‌ راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر دوو ستونی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆی‌ ده‌گرێت یه‌كه‌میان رزگاربوون له‌ رابردوو ودووه‌میشیان دروستكردنی‌ بارێكی‌ نموونه‌یی‌ نوێ‌ به‌خواستێكی‌ جیا له‌ باری‌ پێش ده‌ستپێكردن به‌ گۆڕانكاری‌.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ پێویست بۆ قۆناغی‌ دوای‌ سه‌ركه‌وتن و وه‌به‌رهێنانی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌، سێ پرۆژه‌مان ده‌خاته‌ به‌رده‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ جێبه‌جێیان بكه‌ین، یه‌كه‌میان رێوشوێنی‌ دروستكردنی‌ متمانه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كان وجێبه‌جێكردنی‌ به‌نده‌كانی‌ چاره‌سه‌ری‌ مێژوویی‌ ودووه‌میشیان قۆناغی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و سه‌قامگیری وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كانه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان وپارێزگاریكردن له‌ جۆراوجۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌،پرۆژه‌ی‌ سێیه‌میش دابینكردنی‌ گرێنتیه‌كان بۆ دواڕۆژ بۆ پاراستنی‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ چاره‌سه‌ری‌ كه‌ خۆی‌ له‌ چاكسازی راسته‌قینه‌ له‌ سیستمی‌ حوكمڕانی وزاڵبوونی‌ سیستمی‌ نا مه‌ركه‌زی‌ وبه‌خشینی‌ روبه‌رێكی‌ گونجاو بۆ پارێزگاكان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاروباری‌ خۆیان.

هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ كه‌ گه‌لی‌ عیراق هێشتا چاوه‌ڕێی‌ جێبه‌جێكردنی‌ خه‌ونه‌كه‌یه‌تی‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ گۆڕانكاری‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ لابردنی‌ قۆناغێك وچوونه‌ناوه‌وه‌ی‌ قۆناغێكی‌ تر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌واو وراسته‌قینه‌، وگووتی‌ كه‌ بنه‌مای‌ خۆ به‌هێزكردن به‌ ژماره‌ یان پشت به‌ستن به‌ده‌ره‌وه‌ دوو ڕێگا هه‌ره‌سهێنه‌رن وهه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ به‌ده‌ست نه‌هێت هه‌رگیز به‌ هێز به‌ده‌ست ناهێندرێت وپێویسته‌ سوود له‌ ئه‌زموونی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ وه‌رگرین كه‌ ناكۆكی‌ وجه‌نگی‌ تێدا هه‌ڵگیرساوه‌ به‌جۆرێك كه‌ هه‌موولایه‌كی‌ ماندووكرد وله‌كۆتایشدا كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆ وپێگه‌وه‌ دانیشتن چاره‌سه‌ر كرد.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com