سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ته‌قینه‌وه‌كانی‌ شاری‌ ته‌نتای‌ میسری‌ شه‌رمه‌زار ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی‌ گه‌لان ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شاری‌ ته‌نتای‌ میسری‌ كه‌ كڵێسای‌ “مار جه‌رجیس”ی‌ كرده‌ ئامانج وده‌یان كه‌س شه‌هیدو بریندار بوون ڕسواو شه‌رمه‌زار كرد.
جبوری‌ گووتی‌ ” له‌ كاتێكدا پاڵپشتی‌ ته‌واوی‌ خۆمان بۆ حكومه‌تی‌ میسری وگه‌له‌كه‌ی‌ ده‌رده‌بڕین، له‌هه‌مان كاتیشدا دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هاوكاری‌ وهه‌ماهه‌نگی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و هه‌رێمی‌ ودانانی‌ پلانی‌ توكمه‌ بۆ پاراستنی‌ گه‌لان كارێكی‌ پێویست وزۆر گرنگه‌”.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
9/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com