سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ كۆنگرێسی‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ كۆنگرێسی‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز رۆدنی‌ فرینلینكهۆس و به‌ئاماده‌بوونی‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا دۆگلاس سیلیمان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش وسیاسی وجه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر وگرنگی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ پاڵپشتی سه‌ربازی‌ ومرۆڤی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق كرا.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پاڵپشتیكردنی‌ ئاواره‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ ودابینكردنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ سه‌قامگیر بۆ ئه‌وان یه‌كێكه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و سه‌قامگیری‌ له‌دوای‌ قۆناغی‌ داعش وكاریگه‌ری‌ باشی‌ ده‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ وئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ عیراق بۆ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ وهه‌رێمیدا شتێكی‌ گرنگ وپێویسته‌ وكار ده‌كات له‌ كاراكردنی‌ لایه‌نی‌ ئابوری‌ وپاراستنی‌ ئاسایشی هه‌رێمی‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ عیراق ده‌توانێت رۆڵێكی‌ گرنگ ببینێت له‌ قه‌لاچۆكردنی‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كاندا، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی‌ دابێت پێویستی‌ به‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ وڕه‌خساندنی‌ سه‌قامگیری‌ سیاسی‌ وكۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌یه‌ به‌جۆرێك كه‌ كاریگه‌ری‌ باشی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ هاوڵاتی هه‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشكه‌شكردنی‌ پاڵپشتی‌ بۆ گه‌لی‌ عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی‌ له‌قۆناغی‌ دوای‌ داعشدا.

 

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

10/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com