سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات ودووپاتیده‌كاته‌وه كه چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن پێویستی به‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كارا و زیندوو هه‌یه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێشوازی له شاندێكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی كاری رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی له وڵات وچۆنیه‌تی باشتركردنی كاره‌كانی كرا وسه‌رۆك جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه رێكخراوه‌كانی نا حكومی رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن له ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی گشتی وپێویستیشیان به پاڵپشتی ته‌واو هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ته‌ندروست وزیندوو كه هه‌موو هاوڵاتیان له‌خۆ بگرێت پێویستی به‌م جۆره ده‌زگایانه هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌ڕیزی گووتی كه داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌عیراق له‌ماوه‌ی رابردووا كارایی وهه‌ستكردن به‌به‌رپسیارێتی خۆیان سه‌لماند وڕۆڵی گه‌وره‌یان بینی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به دۆزه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌لی عیراق وله‌سه‌روی هه‌موویاندا جێبه‌جێكردنی ئاشتی ناوخۆیی ودابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ ئاواره‌كان.
جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كاركردن به پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌سه‌نایه‌تی ونوێگه‌ری وگه‌شه‌پێدان كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و وئاینزاو وبۆچوونه سیاسیه‌كانه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆی له به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینێته‌وه وبه‌تایبه‌تی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ونا حكومیه‌كان.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له رێكخراوه نا حكومیه‌كان كرد كه پارێزگاری له سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بكه‌ن دور له پارته سیاسیه‌كان و هاوسه‌نگی خۆیان بپارێزن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا ودووپاتیكرده‌وه كه دیموكراتیه‌ت پێویستی به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كارا و زیندوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چاودێری ده‌زگاكانی حكومه‌ت بكات.