ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر لادانی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان له‌پۆسته‌كه‌ی‌ وقه‌ناعه‌ت به‌ وه‌ڵامه‌كانی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/4/2017 له‌ بیست وچواره‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی‌ خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی‌ 220 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر لادانی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان له‌پۆسته‌كه‌ی‌ وقه‌ناعه‌تیشی‌ به‌ وه‌ڵامه‌كانی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ كرد وكۆتایی‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ چوار یاسا هێنا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ میسری‌ ڕسواو شه‌رمه‌زاركرد.
دواتر په‌رله‌مانتار خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د به‌یاننامه‌یه‌كی‌ به‌ناوی‌ هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانی‌ خوێنده‌وه‌ تێیدا یادی‌ له‌دایكبوونی‌ ئیمام عه‌لی‌ ره‌زای‌ خوای‌ له‌سه‌ربێت پیرۆز كرد وله‌هه‌مان كاتیشدا یادی‌ شه‌هیدبوونی‌ سه‌ید محمد باقر سه‌در وخوشكه‌كه‌ی‌ بنت ئه‌لهودا له‌سه‌ر ده‌ستی‌ رژێمی‌ پێشوو به‌رز ڕاگرت.

دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كانی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی له‌ كاتی لێپرسینه‌وه‌دا وله‌كۆی‌ 205 په‌رله‌مانتار، 122 په‌رله‌مانتار قه‌ناعه‌تی‌ خۆیان به‌ وه‌ڵامه‌كانی‌ وه‌زیر پێشاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ كه‌ 160 په‌رله‌مانتار له‌كۆی‌ 216 ده‌نگیاندا له‌سه‌ر لابردنی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڕێز سه‌فائه‌ددین ره‌بیع له‌ پۆسته‌كه‌ی‌، به‌پێی‌ داواكارییه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن 50 په‌رله‌مانتاره‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو وبه‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوبراو ئاماده‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ لێپرسینه‌وه‌ نه‌بوو.
دواتر په‌رله‌مانتار ڤیان ده‌خیل به‌یاننامه‌یه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێشخه‌ری په‌رله‌مانتارانی‌ ژن بۆ ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ نه‌ینه‌وا خوێنده‌وه‌ وئه‌نجومه‌ن ده‌نگی‌ له‌سه‌ر خاڵه‌كانی‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ دا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پێشنیاری‌ هه‌مواركردنی‌ سێیه‌م بۆ یاسای كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ مافی‌ مرۆڤ ژماره‌ (53)ی‌ ساڵی‌ 2008 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ مافی مرۆڤ ویاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پێشنیاری‌ هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای ده‌زگای‌ شه‌هیدان ژماره‌ (2)ی‌ ساڵی‌ 2016 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ شه‌هیدان و زیندانیانی‌ سیاسی‌ ودارایی‌ ویاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پێشنیاری‌ هه‌مواركردنی‌ سێیه‌م بۆ یاسای كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ (11)ی‌ ساڵی‌ 2007 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رایگه‌یاند كه‌ له‌دانیشتنی داهاتوودا پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ دووه‌م بۆ یاسای‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ (11)ی‌ ساڵی‌ 2007 به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ده‌نگدان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی‌ پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌م بۆ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ شۆرشی‌ له‌ناوچوو ژماره‌ (223)ی‌ ساڵی‌ 1980 كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ دارایی‌ و یاساییه‌وه‌ پێشكه‌رابوو كرد.
لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤیش راپۆرتێكی‌ له‌سه‌ر چالاكی‌ وه‌رزی‌ خۆی‌ خوێنده‌وه‌.
دواتر دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 13/4/2017 هه‌ڵگیرا
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
11/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com