جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر باره‌گای حیزبی شیوعی عیراقی له دیوانیه به‌تووندی ڕسوا ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد له‌به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌تووندی ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ی كه چه‌ند ئاژاوهگێڕێك وسهرپێچیكهرانی یاسا بۆ سه‌ر باره‌گای حیزبی شیوعی عیراقی له دیوانیه ئه‌نجامیاندا ڕسواو شه‌رمه‌زار كرد وئه‌و كاره‌ی به ده‌ستدرێژی كردن بۆ سه‌ر ژیانی دیموكراتی پاش ساڵی 2003 وبهههڕهشهیهكی ئاشكرا بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌قه‌ڵه‌مدا.
شێخ محمد گووتی ” له‌كاتێكدا به‌تووندی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر باره‌گای حیزبی شیوعی عیراقی له دیوانیه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه یه‌كێكه له ڕه‌سه‌نترین پارته نشتیمانیه‌كان كه به‌رگریان له ئازادی ودیموكراتیهت كردووه، داوا له ده‌زگاكانی ئاسایش له‌پارێزگای ناوبراو ده‌كه‌ین كه رێوشوێنی تووندتر بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی باره‌گای پارت ورێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان
سێشه‌ممه 11/4/2017