سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ سیاسی‌ وبواری‌ ئاسایش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق به‌ڕێز یان كۆبیتش كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا دیارترین پێشهاته‌ سیاسیه‌كان وبواری‌ ئاسایش له‌ وڵات و ڕۆڵی‌ په‌رله‌مان له‌كاراكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌رێگه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ یاسای په‌یوه‌ندیدار به‌م خاڵه‌وه‌ خرایه‌ڕوو وتاوتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش له‌شه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ وشاره‌كانی‌ تری‌ وڵات كاریگه‌ری‌ باشی‌ كردووه‌ له‌سه‌ر سه‌قامگیری‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئاسایشی‌ وڵات وئاماژه‌ی‌ به‌ رۆڵی‌ گرنگی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ونه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ پاڵپشتیكردنی‌ په‌رله‌مان وحكومه‌ت پاش كۆتاییهاتنی‌ دۆسیه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگی‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وچه‌سپاندنی‌ دادوه‌ری‌ له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان وچاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان وزاڵبوونی‌ زمانی‌ گفتوگۆ كرد.
سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جبوری‌ داوایكرد كۆبوونه‌وه‌و دیداره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان زیاتر بكرێن له‌پێناو پێگه‌یاندنی‌ ویه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ هه‌موو دۆسیه‌كان به‌جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری‌ قۆناغه‌كه‌دا بگونجێت.
له‌كۆتاییدا جبوری‌ ڕۆڵی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ له‌ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌یان ودووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com