سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندی له‌نێوان عیراق وبه‌ریتانیا ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێشوازی له وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وئه‌فریقیا به‌ڕێز تۆبیاس ئالوود كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی وئاسایش له عیراق وسه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراقی به‌سه‌ر داعش وچۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عیراق وبه‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره په‌ویه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی هاوڕێدا به‌هێز بكات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش وگووتی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا جێگه‌ی گرنگی ئێمه‌یه وهه‌موو بواره‌كان ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تی بواری ئابوری وبازرگانی.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی رێگاكانی به‌هێزكردنی ئاسایش وسه‌قامگیری له‌عیراق وناوچه‌كه كرا وسه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه قۆناغی دوای داعش پێویستی به كاری هاوبه‌ش هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌بواری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دابینكردنی بارودۆخێكی گونجاو بۆ ژیانێكی ئارام وئه‌م كاره‌ش پێویستی به‌هاوكاری وپاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز ئالوود دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پاڵپشتیكردنی عیراق له جه‌نگی دژی تیرۆر وهاوكاریكردنی ئاواره‌كان وئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی باشی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد وگووتی كه په‌رله‌مانی عیراق رۆڵی گرنگی هه‌یه له په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
11/4/2017