ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ردوو یاسای كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌پاراستنی ئاسایش و وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌دات وناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به ناوچه‌یه‌كی وێرانبوو له‌قه‌ڵه‌مده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26/1/2017 له‌شه‌شه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌وه‌رزی یاسادانانی دووه‌م و ساڵی یاسادانانی سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 216 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر دوو یاسا وبریارێك ده‌دات، له‌گه‌ڵ كۆتاییهێنان به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیاری یاسایه‌ك.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی له‌سه‌ر بڕیارێكدا به هه‌ژماركردنی ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به ناوچه‌یه‌كی وێرانبوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به پاراستنی ئاسایش كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی ئاسایش وبه‌رگری ویاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌بای په‌سه‌ند كرد كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی نه‌وت و وزه وسامانه سروشتیه‌كان وخزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راپۆرتێكی خوێنده‌وه وتاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی چواره‌م بۆ یاسای رۆژنامه‌نووسان ژماره (178)ی ساڵی 1969 هه‌مواركراو كرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی رۆشنبیری وده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ویاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن وبه‌پێی داوایه‌كی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان، ده‌نگیدا له‌سه‌ر تاوتوێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به بنیاتنانی به‌نده‌ری خۆر عه‌بدوڵا به‌پێی بڕیاره‌كانی پێشوو.
له‌كۆتاییدا بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه 28/1/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
26/1/2017