سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وشه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ وبارودۆخی‌ ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ جێگری‌ سه‌رۆككۆمار ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، چاوی‌ به‌ جێگری‌ سه‌رۆككۆماری‌ عیراق به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی‌ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وڵات وشه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ وبارودۆخی‌ ئاواره‌كان كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ گووتی‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش له‌ شه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ وشاره‌كانی‌ تر ده‌بێته‌ هۆی‌ چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئاسایش له‌عیراق وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان كرده‌وه‌ له‌ شه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ به‌ری‌ راستی‌ شاری‌ موسڵ، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی‌ هاوكاری‌ بۆ ئاواره‌كان وگواستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ ئارامه‌كان وپێشكه‌شكردنی‌ چاودێری‌ پزیشكی‌ به‌په‌له‌ بۆیان.
هه‌روه‌ها جبوری‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ وڵات پێویستی‌ به‌ كاری‌ زیاتر هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌موولایه‌نه‌كانی‌ ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ هاوكاریكردنی‌ خه‌ڵكی‌ نه‌ینه‌وا له‌دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ قۆناغی داعش وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ كاركردن وهاوكاریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرده‌وه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ یه‌كپارچه‌یی‌ عیراق وچه‌سپاندنی‌ ئاسایش وسه‌قامگیری‌ وجبوری‌ داوایكرد كه‌ زمانی‌ گفتوگۆكردن كارا بكرێت له‌پێناو نه‌هێشتنی‌ به‌ربه‌سته‌كان وچاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
12/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com