سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌میانه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كاندا داوای‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی‌ كار بۆ ته‌واوكردنی‌ یاسا به‌رده‌سته‌كان له‌ماوه‌ی‌ وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ ئێستادا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كانی‌ په‌رله‌مان كرد، بۆ تاوتوێكردنی‌ لایه‌نه‌كانی‌ یاسادانان وته‌واوكردنی‌ یاساكان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌قۆناغی‌ داهاتوودا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ داوای‌ له‌فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان كرد له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی‌ كار رێككه‌ون بۆ ده‌ركردنی‌ یاساكان له‌م وه‌رزه‌ی‌ یاساداناندا، ئاماژه‌شی به‌ گرنگی‌ پابه‌ندبوونی‌ فراكسیۆنه‌ په‌رله‌مانیه‌كان به‌ دانیشتنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌ن كرد، به‌مه‌به‌ستی‌ دابینكردنی‌ ڕێژه‌ی‌ یاسایی‌ پێویست بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكان وئه‌مه‌ش ئه‌ركی‌ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانه‌ بۆ پابه‌ندكردنی‌ ئه‌ندامه‌كانیان به‌ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌ندا.
هه‌روه‌ها جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كار ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی‌ هه‌موو یاساكان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستبوو ماوه‌ی‌ وه‌رزی‌ یاسادانانیش درێژ دكرێته‌وه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌م یاسا گرنگانه‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ باشیان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ ده‌بێت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com