جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ووته‌یه‌ك له ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا پێشكه‌شده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد له‌میانه‌ی چاودێریكردنی بۆ ئاهه‌نگی ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وبه‌هاوكاری رێكخراوی هاوكاری ئه‌لمانی له‌هۆڵی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان به‌سترا، ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، تێیدا سوپاسی ئاماده‌بووانی به‌ڕێز كرد وگووتی كه مه‌به‌ستمان له به‌ستنی ئه‌و ئاهه‌نگه ناردنی چه‌ند په‌یامێكه بۆ گه‌لی عیراق ولایه‌نه سیاسیه‌كان یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه بڕیاری جینۆسایدكردنی كورد له به‌غداوه ده‌رچوو وئه‌مرۆ ئێمه یادی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته له ناو جه‌رگه‌ی شاری به‌غدا زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه وئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه كه كورد گه‌لێكی زیندوو وپێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌یه ولێره‌وه په‌یامی ئاشتی وخۆشه‌ویستی بۆ رۆڵه‌كانی عیراق ده‌نێرین.
له‌درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا شێخ محمد رونیكرده‌وه كه به‌هۆی تاوانه‌كانی ئه‌نفال زیاتر له (182000) سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار مرۆڤی كورد بووه قوربانی ورژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ هه‌موو جۆره چه‌كێكی به‌كارهێنا له‌وانه‌ش چه‌كی كیمیاوی، وئه‌نفالیش به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌جینۆساید وه‌سفكرا وناكرێت وه‌كو دۆسیه‌كی به‌ته‌نیا حیسابی بۆ بكرێت.
جێگری سه‌رۆك ئاماژه‌ی به ده‌نگدانه‌وه لاوازه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و كات كرد كه ته‌نها بڕیارێكی شه‌رمنانه‌ی ده‌ركرد ئه‌ویش بڕیاری ژماره 688 له ساڵی 1991 كه تێیدا سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی عیراقی له‌وانه‌ش دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ڕسواكرد، به‌ڵام هیچ رێوشوێنێكی كرداری به‌رامبه‌ر رژێمی عیراق نه‌گیرایه‌به‌ر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بڕیاری په‌رله‌مانی سویدی وپه‌رله‌مانی نه‌رویجی وئه‌نجومه‌نی پیرانی به‌ریتانی كرد كه به‌فه‌رمی ئه‌و كاره‌ساته‌یان به جینۆساید ده‌رهه‌ق به‌كورده‌كان ناساند.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆك ئاماژه‌ی به ده‌رچوونی بڕیاری ژماره 16ی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوان له عیراق سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كانی ئه‌نفال كرد وئه‌و بڕیاره‌ی به زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوی وه‌سفكرد بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌ڵام حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراق پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نه‌بوون.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له حكومه‌تی عیراقی كرد كه پابه‌ندی بڕیاری دادگا تایبه‌ت به ئه‌نفال وتاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به كوردی فه‌یلی وبارزانیه‌كان وتاوانه‌كانی قه‌ڵادزێ وسه‌ید سادق بێت وقه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان بكرێته‌وه وكار بكرێت بۆ جوڵاندنی دۆسیه‌ی ئه‌نفال له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا وبه‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه وده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه.
هه‌روه‌ها داوایكرد هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان.
له‌كۆتاییدا جێگری سه‌رۆك رونیكرده‌وه كه كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه‌بوون كه پێشوازیان له ئاواره‌كانی شه‌ڕی داعش كرد وبه‌گیانێكی پڕ له مرۆڤ دۆستی ده‌ستی هاوكاریان بۆ ئاواره‌كان پێشكه‌شكرد وپسیارێكی كرد، ئایا چیمان پێده‌كرێت بۆ خاوه‌ن هه‌ڵوێسته مرۆڤیه‌كان له عیراق؟ وچی پێویسته له‌سه‌رمان وه‌كو سیاسه‌تمه‌دار بۆ ئه‌وه‌ی رێز له قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان بگرین؟ وداوایكرد كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكرێته‌وه بۆ بنیاتنانی وڵات وگرتنه‌به‌ری زمانی گفتوگۆ بۆ رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌موولایه‌ك وبه‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و دادپه‌روه‌ر ودوور له‌ناكۆكی حیزبی وبه‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كان.