سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ دیوانیه‌ ده‌كات وچاوی‌ به‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌كه‌وێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ پارێزگاری‌ دیوانیه‌، چاوی‌ به‌ كۆمه‌ڵێك له‌ سه‌رۆك هۆز و پیاوه‌ دیاره‌كانی‌ پارێزگای‌ دیوانیه‌ كه‌وت.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ووته‌یه‌كیدا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ره‌نجامه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی‌ پرۆژه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ نشتیمانی‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌ وپێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێن وئاماده‌كاری‌ بكرێت بۆ قبووڵكردن وكارپێكردن پێیان به‌پێی‌ تیۆری‌ هیچ كه‌سێك سه‌ركه‌وتوو نیه‌ وهیچ كه‌سێكیش زه‌ره‌رمه‌ند نیه‌ وهه‌موومان رۆڵی‌ ئه‌و وڵاته‌ین.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌زموونی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر به‌بیر خۆمان بێنینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌ قۆناغی‌ جه‌نگ وناكۆكیدا تێپه‌ڕین ودواتر توانیان له‌ گرێی‌ مێژوویی‌ رزگاریان بێت وبه‌ بنه‌مای‌ لێبوردن و له‌بیركردنی‌ رابردوو ده‌ستیان به‌ ژیانی‌ نوێكرده‌وه‌.
دواتر سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان گوێبیستی‌ شیكرنه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانبوو سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی‌ هۆزه‌كان له‌ پاراستنی‌ یه‌كڕیزی‌ وروبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ توندڕه‌وی‌ وپاڵپشتیكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانیش ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگی‌ یه‌كڕیزی‌ له‌نێوان هه‌موولایه‌ك كرده‌وه‌ وگووتی‌ كه‌ ئێمه‌ بڕیارمانداوه‌ كێشه‌كانی‌ خۆمان به‌ده‌ستی‌ خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین وڕێگه‌ نه‌ده‌ین كه‌ ده‌ستی‌ ده‌ره‌كی‌ ناكۆكی‌ بخاته‌ نێوانمان وتیڕوانینی‌ خۆی‌ به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنێت.
هه‌روه‌ها جبوری‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ ووروژاندنی‌ كێشه‌كانی‌ پێشوو ده‌بێته‌ هۆكاری‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ برینه‌كان وئێمه‌ هیواخوازین كه‌ چیتر ئه‌و برینانه‌ نه‌كۆلینه‌وه‌ وبه‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌وه‌كانی‌ داهاتوومان بپارێزین وئه‌وه‌ی‌ ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت بنیات بنێت پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ژیرانه‌ وبه‌عه‌قڵی‌ پیاوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاساو ده‌زگاكان و ده‌ستوره‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكات، نه‌ك ده‌وڵه‌تی‌ پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و وپارت ومه‌زهه‌به‌كان.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌ كه‌ عیراق ئه‌مڕۆ هه‌رچه‌نده‌ ماندوو بووه‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ تیرۆر به‌ڵام هێشتا هه‌ر به‌هێزه‌، به‌پشت به‌ستن به‌مێژووی هه‌زاران ساڵانی‌ خۆی‌ وشاری‌ دیوانیه‌ شاهیدحاڵێكی‌ زیندووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م مێژوویه‌ هه‌ر له‌سه‌رده‌می‌ سۆمه‌رییه‌كان وتا ئێستا.
له‌درێژه‌ی‌ ووته‌كه‌یدا سه‌رۆك جبوری‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ به‌سه‌ره‌تای‌ قۆناغێكی‌ نوێی‌ مێژووی‌ عیراقدا تێده‌په‌ڕێت، قۆناغێك كه‌ به‌ سه‌بوری‌ وئارام گرتن وحیكمه‌ت وئیراده‌یه‌كی‌ به‌هێزو تێگه‌یشتنێكی‌ راسته‌قینه‌ بۆ روداوه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌ ودووركه‌وتن له‌م لایه‌نانه‌ی‌ كارده‌كه‌ن بۆ راكێشانی‌ ئێمه‌ بۆ سه‌نگه‌ری‌ خۆیان وچاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ خۆیان له‌سه‌ر حیسابی ئێمه‌.
له‌كۆتاییدا جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی‌ دوای‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش پێویستی‌ به‌كارێكی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌ كاری‌ راسته‌قینه‌ وكۆكردنه‌وه‌ی‌ تواناكان بۆ قۆناغی‌ سه‌قامگیری‌ وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌تایی‌ بۆ ناوچه‌ وێرانبووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ دانیشتوانه‌كانی‌ بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ وژیانی‌ ئاسایی‌ خۆیان به‌سه‌ربه‌رن.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ پارێزگای‌ دیوانیه‌ به‌خێرهاتنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیان كرد وڕۆڵی‌ كارای‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ گه‌لی‌ عیراق وهه‌ڵوێسته‌ نشتیمانپه‌روه‌رییه‌كانی‌ ئه‌ویان به‌رزنرخاند.

نووسينگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
14/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com