ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی پیاوانی رژێمی پێشوو ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پێنج یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/4/2017 له بیست وشه‌شه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 205 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر دوو یاسا ده‌دات وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ودووه‌م بۆ پێنج یاسا دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پیرۆزبایی له مه‌سیحیه‌كانی عیراق وجیهان كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قیامه‌ی گه‌وره وله‌هه‌مان كاتیش‌دا پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌دواداچوونی بابه‌تی سه‌فره به‌پێی داواكاری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان.
دوای ئه‌وه په‌رله‌مانتار فاتیمه زه‌ركانی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی پێكهێنانی جه‌بهه‌ی چاكسازی په‌رله‌مانی خوێنده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی له‌ناوچوو ژماره 223ی ساڵی 1980 كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی ویاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتاره‌كانی عیراقی كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ویاسایی وكاروباری په‌رله‌مانتاران وپه‌ره‌پێدانی په‌رله‌مانیه‌وه پێشكه‌شكرابوو (3 مادده له‌كۆی 17 مادده).
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی گوازراو ونه گوازراوی پیاوانی رژێمی پێشوو.
دواتر په‌رله‌مانتار عه‌باس به‌یاتی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا پیرۆزبایی ده‌ستنیشانكردنی باڵیۆز دكتۆر محمد عه‌لی ئه‌لحه‌كیم كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وبه‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار بۆ لیژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له رۆژئاوای ئاسیا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای ئاودان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كشتوكاڵ وئاو و زۆنگاوه‌كان پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای چوونه‌ناوه‌وه‌ی كۆماری عیراق بۆ ناو رێكه‌وتننامه‌ی پارێزگاریكردن له‌سه‌ر باڵنده‌كانی كۆچبه‌ری ئاوی ئه‌فریقیا/ئه‌ورۆئاسیایی هێنا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه وته‌ندروستی وژینگه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتننامه‌ی په‌سه‌ندكراو له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان وته‌كنولۆجیای زانیاری كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی رۆشنبیری وراگه‌یاندن وخزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن راپۆرتێكی خوێنده‌وه و تاوتوێی پێشنیاری هه‌مواركردنی سێیه‌می بۆ كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ كرد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌رله‌مانتار محمد تمیم ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی ئاواره‌كانی شاری حه‌ویجه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌وانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستانی داعش ڕایانكردووه و ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه له خاڵی پشكنینی خالد گیریان خواردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری داوایكرد كه ئاماده‌كاری بكرێت بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌ی ئاواره‌كانی حه‌ویجه و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و كێشه‌یه.
دواتر بڕیاردار دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 17/4/2017 هه‌ڵبگیرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
15/4/2017