به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له مه‌سیحیه‌كانی عیراق ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قیامه‌ی گه‌وره سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له مه‌سیحیه‌كانی عیراق كرد وهیوای ژیانێكی پڕ له‌خۆشی وته‌ندروست بۆ ئه‌وان وسهرفرازیشی بۆ عیراق خواست.
جبوری گووتی ” جه‌ژنه ئاینیه‌كانی عیراقیه‌كان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر ژیانی هاوبه‌ش ورێزگرتن له‌م جه‌ژن وبۆنانه نیشانه‌ی له‌باوه‌شگرتنی ئه‌م وڵاته‌یه بۆ هه‌موو رۆڵه‌كانی”.
له‌كۆتاییدا جبوری داوای له‌خوای گه‌وره كرد كه خۆشه‌ویستی وئاشتی له‌نێوان هه‌موو گه‌لانی جیهاندا بڵاو بكاته‌وه وبه‌تایبه‌تی له‌عیراق.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/4/2017