سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداری له كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ گفتوگۆی په‌روه‌رده‌یی ده‌كات و ووته‌یه‌ك پێشكه‌شده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌شداری له كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ گفتوگۆی په‌روه‌رده‌یی كرد.
جبوری ووته‌یه‌كی له كۆنگره‌كه‌دا پێشكه‌شكرد تێیدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی په‌روه‌رده‌و فێركردن كرده‌وه به‌تایبه‌تی له قۆناغی دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ وناكۆكیه‌كان وبه‌ردی بناغه‌ی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ وسه‌رده‌میانه‌ی ژمارد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز گووتی ” لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاری به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی جێبه‌جێكردندا ده‌كات وپه‌رله‌مانیش له‌گه‌ڵیدا كار ده‌كات بۆ سه‌رخستنی كاری ده‌زگاكانی په‌روه‌رده‌و خوێندن وچاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانیان”.
جبوری رونیكرده‌وه كه ” ئێمه ئه‌مڕۆ خه‌ریكه قۆناغی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌گه‌ڵ تیرۆردا تێده‌په‌ڕێنین وخۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ جه‌نگێكی قورس و ئاڵۆزتر وكاریگه‌رتر وهیچ كاتمان نیه تا به‌فیڕۆی بده‌ین وتواناكانمان گه‌وره‌یه به‌قه‌ده‌ر توانای عیراق بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین”.
جبوری رایگه‌یاند كه سامانی راسته‌قینه‌مان بریتیه له نه‌وه‌ی نوێ كه به‌شێكی ستراتیجی گرنگه لهسامانهكانی تری وڵات وئێمه هیوای گه‌وره‌مان به‌م نه‌وه‌یه هه‌یه بۆ بنیاتنانی دواڕۆژی خۆمان وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سامانی نه‌وه‌ی نوێ دووچاری فه‌وتان به‌فیڕۆدان ده‌بێت كه تیرۆر رۆڵی هه‌بوو له‌م فه‌وتانه وبه‌هاوكاری هه‌ندێك كه‌سی گه‌نده‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه سه‌روه‌تی وڵاتیان دزی، له‌كاتێكدا ده‌بوایه ئه‌و سه‌روه‌ت وپاره‌یه ببێته پێنووس وپه‌رتووك وئامێری پێشكه‌وتووی خوێندن وئه‌م ئه‌م تاوانه كه‌متر نیه له تاوانی خوێناوی تیرۆریستان.