جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی شه‌هیدی كوردی فه‌یلی ده‌كاته‌وه و ووتهیهكیش پێشكه‌ش ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، چاودێری ئاهه‌نگی تایبه‌ت به یادی رۆژی شه‌هیدی كوردی فه‌یلی له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد و ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، تێیدا ئاماژه‌ی به قوربانیدانی كوردانی فه‌یلی ومهینهتیهكانیان له‌ده‌ستی رژێمی پَشوودا كرد، كه پێش زیاتر له سی ساڵ فه‌یلیه‌كان دووچاری تووندترین شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دان وده‌ركردنی زیاتر له په‌نجا هه‌زار كه‌س بوون له‌گه‌ڵ زیندانیكردنی نزیكه‌ی بیست و دوو هه‌زار گه‌نجی فه‌یلی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه چاره‌نووسیان تا ئه‌مڕۆ بزانرێت.

هه‌روه‌ها شێخ محمد تیشكی خسته سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی فه‌یلیه‌كان به ناكۆكی سیاسی له‌نێوان وڵاتانی دراوسێدا، كه رژێمی به‌عس ته‌نانه‌ت ناسنامه‌شی له كورده‌كانی فه‌یلی وه‌رگرته‌وه به‌سوودوه‌رگرتن له ناكۆكی وكێشه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران، كاتێك له‌ساڵی 1980 وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وسای عیراق چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی كه ناسنامه‌ی عیراقیان نیه وبه ئێرانی وه‌سفیكردن وڕهوانهكردنیان بۆ ئێران،
له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 18-28 ساڵدایه ودهستبهسهركردنیان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو و ته‌قه‌كردن له‌هه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ی كه فڕێدرانه سه‌ر سنوری ئێران و هه‌وڵده‌دات بگه‌ڕێته‌وه ناو خاكی عیراق.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌كاریگه‌ری خراپی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی شۆرشی له‌ناوچوو بۆ سه‌ر فه‌یلیه‌كان كرد وداوای چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له بۆ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بڕیارانه كرد وگووتی كه په‌رله‌مان یاسای پێویستی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركردووه وحكومه‌تیش رێنمایی پێویستی ده‌ركردووه وته‌نها جێبه‌جێكردن ماوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواكه‌وتن له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه كێشه‌ی كوردی فه‌یلی زیاتر وئازاره‌كانیان قووڵتر ده‌كات وداوای له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كرد كه نووسینگه‌یه‌ك بكاته‌وه كه راسته‌وخۆ سه‌ر به‌سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بێت به‌ناوی (نووسینگه‌ی كاروباری كوردانی فه‌یلی) بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان وئاماده‌كردنی رێنمایی وده‌ركردنی بڕیاره‌كانی جێبه‌جێكردنی روون ودوور له شیكردنه‌وه‌و گۆڕینی واتاكانی له‌لایه‌ن ده‌زگا جیاجیاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به خاڵێكی تر كرد، ئه‌ویش خاڵی خانووبه‌ره ده‌ست بهسهرداگیراوهكانی فه‌یلیه‌كان وداوای دادوه‌ری له‌م كه‌یسه‌دا كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان وداوایكرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای (ناكۆكیه‌كانی موڵكدارێتی) هه‌موار بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌قه یاساییه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كان وئاماژه‌ی به كه‌مته‌رخه‌می سه‌ركرده‌كانی سیاسی له‌عیراق وهه‌رێمی كوردستان كرد له به‌رگریكردن له مافه‌كانی كوردانی فه‌یلی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وكرداری، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوای له كوردانی فه‌یلی كرد یه‌كگرتوو بن وكێشه‌كانیان خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ولیژنهیهك پێك‌بێنن بۆ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان وچه‌سپاندنی مافه‌كانیان.
له‌كۆتاییدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سڵاو رێزی بێ پایانی نارد بۆ شه‌هیدانی كوردانی فه‌یلی وهه‌موو شه‌هیدانی عیراق و پاڵه‌وانه‌كانی ئێمه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌خوێنی خۆیان به‌رگری له خاك و وڵات ده‌كه‌ن.