سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له گه‌لی توركیا ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراتی وسه‌ركه‌وتنی هه‌مواركردنه ده‌ستورییه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پیرۆزبایی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ئیسماعیل قههرهمانۆ وگه‌لی توركیا كرد، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراتی كه خۆی له هه‌مواركردنه ده‌ستورییه‌كاندا بینی وهه‌نگاونان به‌ره‌و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی.
سه‌رۆك جبوری له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه كه توركیا به‌رده‌وامه له هه‌نگاونان به‌ره‌و چه‌سپاندنی دیموكراتیه‌ت وجێبه‌جێكردنی گه‌شه‌پێدان به‌جۆرێك كه سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا به‌هێز ده‌كات وئاسۆی نوێ له هاوكاری نێوان گه‌له‌كانی ناچه‌كه ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی ” ئێمه متمانه‌یه‌كی زۆرمان به‌وه هه‌یه كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌زموونه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی توركیا‌و وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت وهیواخوازین كه به‌رده‌وام بێت له ڕێنیسانسی هه‌مه‌لایه‌نه‌و و پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی گه‌لی توركیا”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/4/2017