سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ میسر له‌ عیراق ده‌كات وخواستی‌ عیراق له‌ فراوانكردنی‌ چوارچێوه‌ی‌ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی دووپاتده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ میسر له‌عیراق به‌ڕێز عه‌لا‌ء موسا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عه‌ره‌بی‌ وهه‌رێمی‌ وڕۆڵی‌ عیراق له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر وسه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعش ودۆسیه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌ وهاوكاریكردن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ وهه‌ڕه‌شه‌كانی‌ تیرۆر وچۆنیه‌تی‌ یه‌كگرتنی‌ هه‌وڵه‌كان بۆ چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ بۆ گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئاسۆی‌ نوێ وفراوانكردنی‌ چوارچێوه‌ی‌ هاریكاری‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ وهه‌رێمیدا و گووتی‌ كه‌ میسر رۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا وكاریگه‌ری‌ پۆزه‌تیڤی‌ له‌سه‌ر دۆزه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ هه‌یه‌ وئاماژه‌ی‌ به‌گرنگی‌ هاریكاری‌ ئابوری‌ وبازرگانی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ میسری‌ رێزو ستایشی‌ گه‌لی‌ میسری‌ ده‌ربڕی‌ بۆ رۆڵ وقوربانیدانی‌ عیراقیه‌كان له‌به‌رگریكردن له‌ ئاسایش وسه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌ وڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش وپاڵپشتیكردنی‌ میسری‌ بۆ دۆسیه‌ی‌ ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووان دووپاتكرده‌وه‌.

 

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

16/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com