سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی وهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن بۆ رۆبهڕوبوونهوهی قه‌یرانه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماردا تاوتوێ ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێشوازی له سه‌رۆككۆماری عیراق دكتۆر فوئاد مه‌عسوم كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی وئاسایشی عیراق وسه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش وڕزگاركردنی خاكی عیراق وئامادهكارییهكان بۆ قۆناغی دوای داعش وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان تاوتوێ كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی په‌له‌كردن له ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش وسه‌قامگیری له‌وڵات كرا ودكتۆر جبوری دووپاتیكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار گرنگه بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وئاسایش له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان وجێبهجێكردندا وپه‌له‌كردن له‌ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆككۆمار ڕۆڵی په‌رله‌مانی له ده‌ركردنی زۆرێك له یاسا گرنگه‌كان وچاودێریكردنی كاری حكومه‌ت به‌رزنرخاند و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاریكردن له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كاندا كرده‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه خوازراوه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان وبه‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆككۆمار وهه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن شێخ هومام حه‌مودی وئارام شێخ محمد به‌ست.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی وڵات به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش و په‌له‌كردن له ده‌ركردن وپه‌سه‌ندكردنی یاسا دواخراوه‌كان وپابه‌ندبوون به ده‌ستور له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان وروبهڕوبوونهوهی قه‌یرانه‌كان تاوتوێ كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ قۆناغی دوای داعش كرا و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ره‌خساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌و ولابردنی شوێنه‌واره‌كانی داعش وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان وئاوهدانكردنهوهی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان كرایه‌وه، سه‌ره‌ڕای داواكردن له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دیدار‌و گفتوگۆی زیاتر بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر ورێكهوتن له‌سه‌ر یاسا دواخراوه‌كان وكێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.