سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان چه‌سپاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ رۆشنبیری‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ به‌رز ده‌نرخێنێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی‌ چالاكوان له‌بواری‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ وخێرخوازیدا كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا جبوری‌ كاره‌كانی‌ بڵاوكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی‌ رۆشنبیری‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ به‌رزنرخاند به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ بنه‌مای‌ هاندانی‌ كاری‌ خێرخوازی‌ وسوودبه‌خش پێكدێنێت وسوودی‌ گشتی‌ بۆ هه‌موویان هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ كه‌ زه‌قكردنی‌ گیانی‌ ڕكابه‌رێتی‌ بنیاتنه‌ر له‌نێوان تاكه‌كان و ده‌زگا خێرخوازییه‌كاندا له‌پێناو خزمه‌تكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌، هه‌نگاوێكی‌ پۆزه‌تیڤ وباشه‌ وپێویسته‌ له‌هه‌موو ناوچه‌كانی‌ عیراقدا بڵاوبكرێته‌وه‌ ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ ده‌كه‌ن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕێی‌ هیچ سوودێكی‌ ماددی‌ بكه‌ن بۆ خۆیان لایه‌نێكی‌ ده‌گمه‌نی‌ مرۆڤی‌ هه‌ڵده‌گرن وهه‌نگاوێكی‌ بنیاتنه‌ری‌ ئه‌خلاقی‌ وكۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌نێن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختی‌ له‌سه‌ر پێویستی‌ دیاركردن وزه‌قكردنی‌ ڕۆڵی‌ ده‌گاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ كرده‌وه‌ وگووتی‌ كه‌ پێویسته‌ گرنگی‌ وڕێز له‌و كه‌سانه‌ بگیرێت ئه‌وانه‌ی‌ به‌شداریان له‌ پرۆژه‌و كاری‌ خۆبه‌خشی‌ كردووه‌.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك جبوری‌ داوایكرد كه‌ لایه‌نه‌كانی‌ هاوكاریكردن وبه‌رپسیارێتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌نێوان ده‌زگاكانی‌ میللی و ناوخۆی‌ خۆبه‌خش ودزگاكانی‌ حكومه‌ت و كه‌رتی‌ تایبه‌تدا كارا بكرێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
17/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com