ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دێنێت وده‌نگ له‌سه‌ر یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/4/2017 له‌دانیشتنی بیست و حه‌وته‌مینی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 170 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دێنێت وده‌نگ له‌سه‌ر یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌دات.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی وبه‌پێی داواكاری لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار، ده‌نگدانی له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو دواخست.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به‌ده‌نگدانی له‌سه‌ر یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتاره‌كان هێنا وله‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كاروباری په‌رله‌مانتاران وپه‌ره‌پێدانی په‌رله‌مانی پێشكه‌شكرابوو.
دواتر په‌رله‌مانتار عه‌باس به‌یاتی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژیكردن به‌قسه بۆ سه‌ر هێماو كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كان و نشتیمانیه‌كان له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی شانشینی ئۆردن وبه‌كارهێنانی وێنه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین ونا گونجاو خوێنده‌وه، تێیدا ناڕه‌زایی ده‌ربڕی له‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی ئۆردنی كراوه سه‌باره‌ت ئه‌م بابه‌ته ولایه‌نی ئۆردنی كار ده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وته ده‌كه‌ن و خوازیارن په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ عیراقدا به‌رده‌وام بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌رله‌مانتار عه‌بدولقه‌هار سامه‌رائی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی هه‌ردوو لیژنه‌ی خوێندنی باڵا‌و گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان خوێنده‌وه سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی هه‌فتانه بۆ دیداری سامه‌را كه له‌لایه‌ن كۆلێژی شوێنه‌واری زانكۆی سامه‌را به‌سترابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن به‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتار ماجیده تمیمی، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێز سه‌ربه‌ست موسته‌فا كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن شانازی ئه‌نجومه‌نی به په‌رله‌مانتار ماجیده تمیمی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی پسیارو به‌ڵگه‌نامه و سوپاسی ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد ورایگه‌یاند كه په‌رله‌مان له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی كۆمسیۆن ده‌دات به‌پێی بنه‌ماكانی دادوه‌ری وڕا وه‌رگرتن ورێوشوێنه كارپێكراوه‌كان.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 25/4/2017
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
17/4/2017