سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در ده‌كات وده‌ستپێشخه‌ری‌ سه‌ید موقته‌دا سه‌در له‌شانده‌كه‌ وه‌رده‌گرێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ ده‌سته‌ی‌ سیاسی ره‌وتی‌ سه‌در به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌ید ئه‌حمه‌د سه‌در وئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ هاوپه‌یمانی‌ هێزه‌كانی‌ عیراقی كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دوایین پێشهاته‌كانی‌ سیاسی‌ وئاسایش ویاسا گرنگه‌كانی‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وبابه‌تی‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان وقۆناغی‌ دوای‌ داعش كرا.
شانده‌كه‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ سه‌ید موقته‌دا سه‌در بۆ چاكسازی‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا بۆ قۆناغی‌ دوای‌ داعش پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك جبوری‌ كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر چاكسازییه‌كان ولێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان وداوای‌ له‌هه‌موو فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان كرد كه‌ هاوكاری‌ یه‌كتری‌ بكه‌ن بۆ ده‌ركردن وپه‌سه‌ندكردنی‌ یاسا گرنگه‌كان له‌م وه‌رزه‌ی‌ یاساداناندا وله‌سه‌رووی‌ هه‌موویاندا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌ كه‌ پێكه‌وه‌ كاركردن له‌نێوان فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كاندا ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ كێشه‌ سیاسیه‌كانی‌ وڵات وپاڵپشتیكردنی‌ پرۆسه‌كانی‌ رزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در ڕۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ نزیككردنه‌وه‌ی‌ بۆچوونه‌كان به‌رزنرخاند.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
18/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com