سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان: كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ دیالا له‌ قۆناغی‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ ده‌ربچێت وهه‌نگاو بنێته‌ قۆناغی‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ وبه‌ره‌و پێشڤه‌چوون

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ دیالا كرد و له‌لایه‌ن پارێزگارو سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاوه‌ پێشوازی‌ لێكرا.

جبوری‌ گه‌شتێكی‌ مه‌یدانی ئه‌نجامدا تێیدا چاوی‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرس و ئه‌كادیمیه‌كان وسه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ كه‌وت وبارودۆخی‌ ئاسایش و خزمه‌تگوزاری‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.
له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌ردانی‌ كۆلێژی‌ بیلادی‌ رافیده‌ینی‌ كرد وچاوی‌ به‌ راگر وكادری‌ وانه‌ ووتنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌بردن ومامۆستاكان وژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ قوتابیانی‌ كۆلێژ كه‌وت وله‌ ووته‌یه‌كیدا جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵات پێویستی‌ به‌ فراوانكردن وزیادكردنی‌ توانای‌ ده‌زگاكانی‌ خوێندن هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ پارێزگاكاندا بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ده‌زگاكانی‌ خوێندنی‌ حكومی‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ وده‌رفه‌تی‌ زیاتر به‌ گه‌نجان بدرێت بۆ ته‌واوكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ خوێندنی‌ خۆیان.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری‌ گووتی‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كار ده‌كات له‌ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ لاوان و خوێندن وخزمه‌تگوزاری‌ وئابوری‌ بۆ سه‌رخستنی‌ هه‌ر هه‌وڵێكی‌ نشتیمانی‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌كه‌رتی‌ ده‌رچوواندا وگووتی‌ كه‌ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن به‌رپسیارن له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌رفه‌تی‌ كار و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش پاڵپشت ده‌بێت بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ وكار ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ پێویست بۆ پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت.
دواتر سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان سه‌ردانی‌ كۆلێژی‌ یه‌رموك كرد وچاوی‌ به‌سه‌رۆك ومامۆستاو ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌وت وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر ره‌خساندنی‌ ده‌رفه‌تی‌ كار بۆ ده‌رچووان كرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وبه‌یاوه‌ری‌ پارێزگاری‌ دیالا وسه‌ركرده‌ی‌ پرۆسه‌كانی‌ دیجله‌، سه‌ردانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ پارێزگای‌ دیالا كرد و ووته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد، تێیدا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دیالا له‌ قۆناغی‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ ده‌ربچێت وهه‌نگاو بنێته‌ قۆناغی‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ وبه‌ره‌و پێشڤه‌چوون وگووتی‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ یاسای ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بچێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ له‌ دیالا و كار بكرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی‌ كه‌ رێكه‌وتنی‌ له‌سه‌ر كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ پێگه‌یشتوو بۆ پرۆژه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ نشتیمانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌موو عیراقدا.

جبوری‌ رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ یاسای ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ ساڵی‌ رابردوو له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ پارێزگادا كارمان كرد بۆ پێگه‌یاندنی‌، ده‌بێته‌ خاڵێكی‌ وه‌رچه‌رخان وسه‌ره‌تایه‌كی‌ راسته‌قینه‌ بۆ پارێزگاكه‌مان وبنه‌مایه‌كی‌ به‌هێز ده‌بێت بۆ سه‌قامگیری‌ وگه‌شه‌پێدان وهاوكاری‌ له‌نێوان رۆڵه‌كانی‌ پارێزگاكه‌دا.
هه‌روه‌ها جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ هۆزه‌كان رۆڵێكی‌ كارا بگێڕن له‌ دۆسیه‌ی‌ ئاسایشدا له‌ڕێگای‌ پاڵپشتیكردنی‌ شه‌ڕكه‌ری‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ روبه‌ڕوی‌ تیرۆر بوونه‌وه‌ وپێویسته‌ ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ رۆڵی‌ كارایان هه‌بێت له‌پاراستنی‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان وگرتنی‌ خاك وپاسه‌وانی‌ كردنی‌ ناوچه‌كانیان.
له‌كۆتاییدا جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ گرنگترین پرۆژه‌ له‌ دیالا، پرۆژه‌ی‌ كێڵگه‌كانی‌ غازی‌ مه‌نسوریه‌ی‌ گه‌وره‌یه‌، كه‌ به‌ خاڵێكی‌ وه‌رچه‌رخان بۆ پارێزگاكه‌ داده‌نرێت و ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ وزه‌ له‌ جیهاندا، به‌ڵام دواكه‌وتن له‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ساردبوونه‌وه‌ له‌ ته‌واوكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ وله‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت ده‌كه‌ین بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پرۆژه‌ ستراتیجیه‌، سه‌ره‌ڕای‌ پرۆژه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دیالا كه‌ ده‌بێته‌ ده‌روازه‌ی‌ دیالا بۆ هه‌موو جیهان.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
18/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com