سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ ئێزیدییه‌كان هیوای‌ ئارامی‌ و ئاسایش بۆ رۆڵه‌كانی‌ ئه‌و ئاینزایه‌ ده‌خوازێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ ئێزیدییه‌كان، هیوای‌ ئارامی‌ و ئاسایش بۆ رۆڵه‌كانی‌ ئه‌و ئاینزایه‌ ده‌خوازێت ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌قامگیری له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا دوای‌ رزگاركردنی‌ له‌ تیرۆریستانی‌ داعش له‌ڕێگای‌ یه‌كده‌ستی‌ عیراقیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ كه‌ عیراق هه‌نگاو ده‌نێته‌ ناو قۆناغێكی‌ نوێدا وپێویستی‌ به‌هاوكاری‌ هه‌موو رۆڵه‌كانی‌ هه‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ قۆناغی‌ داعش وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگیدان به‌ پێكهاته‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی‌ ده‌ستی‌ داعش له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ كرد.
جبوری‌ ئه‌وه‌شی‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ رۆڵه‌كانی‌ ئاینزای‌ ئێزیدی‌ تووشی‌ زۆردارییه‌كی‌ گه‌وره‌بوونه‌وه‌ وهیوای‌ خواست كه‌ له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا ژیانێكی‌ پڕ له‌ئارامی‌ وخۆشی‌ بۆ ئه‌وان بێته‌دی‌.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
19/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com