سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان داوا له‌ ژاپۆن ده‌كات به‌شداری بكات له‌ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی‌ ژێر ده‌ستی‌ تیرۆریستانی‌ داعش

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ژاپۆن له‌عیراق به‌ڕێز فۆمیۆ ئیوای‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش وسیاسی‌ له‌عیراق وناوچه‌كه‌ وجه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ له‌نێوان عیراق وژاپۆن كرا وسه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر هاوكاری‌ وهه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كرد بۆ سوودوه‌رگرتن له‌هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان وسوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی‌ ژاپۆن بۆ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌ش.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان رۆڵی‌ ژاپۆنی‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ هاوكاری‌ مرۆڤیدا به‌رزنرخاند وداوای‌ له‌ ژاپۆن كرد كه‌ به‌شداری‌ له‌ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی‌ ژێر ده‌ستی‌ داعش بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ ژاپۆن دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خوازیاره‌ بواره‌كانی‌ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ عیراق فراوانتر بكات وگووتی‌ كه‌ هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندی‌ تووندوتۆڵیان هه‌یه‌ وپاڵپشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ عیراق له‌جه‌نگیدا دژ به‌تیرۆر وهه‌موو بواره‌كانی‌ تردا دووپاتكرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com