سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌ی باشوری به‌غدا ده‌كات وگوێبیستی كێشه‌و پێداویستیه‌كانی بواری ئاسایش و خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كه‌یان ده‌بێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێشوازی له سه‌رۆك هۆز و پیاوه دیاره‌كانی ناوچه‌ی باشوری به‌غدا كرد‌و له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش وخزمه‌تگوزاری ودۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوانبوو سه‌باره‌ت به گرنگترین كێشه‌كانی ناوچه‌كه وبه‌ڕێزی داوایكرد كه چاره‌سه‌رێكی خێرا بۆیان بدۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی كه قۆناغی داهاتوو پێویستی به توانای هه‌موولایه‌ك هه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی شه‌ڕی موسڵدا وجه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی خه‌ڵك له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان كرده‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیانی پێگه‌یشتووه وداوای له‌هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كار بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی بواری ئاسایش و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كانی باشوری به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی كه سه‌قامگیری به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت.
هه‌روه‌ها جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدان به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان و هاوكاری خێزانه ئاواره‌بووه‌كان كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مان هه‌موو توانایه‌كی ده‌خاته‌كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش وسه‌قامگیری بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناحیه‌ی ره‌شید خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌دیداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وپابه‌ندبوونی خۆیان دووپاتكرده‌وه به بنیاتنان وبه‌رگریكردن له عیراق وبه‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی نشتیمانی له‌نێوان هه‌موو چینوتوێژه‌كانی گه‌لی عیراقدا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
19/4/2017