سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌لمانیا ده‌كات و گرنگی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان دووپاتده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌لمانیا به‌ڕێز زیجمار غابرێل وشاندی‌ یاوه‌ری‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا دیارترین پێشهاته‌كانی‌ بواری‌ ئاسایش وسیاسی‌ وسه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعش و چۆنیه‌تی‌ هاوكاریكردن له‌نێوان عیراق وكۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ زیادكردنی‌ پاڵپشتیكردنی‌ سه‌ربازی‌ ومرۆڤی‌ تاوتوێكرا.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان گرنگی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان دووپاتكرده‌وه‌ و ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌لمانیا له‌پاڵشتیكردنی‌ عیراق له‌چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رزنرخاند.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌قۆناغێكی‌ باشدا تێده‌په‌ڕێت وپێویسته‌ هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزینه‌وه‌ بۆ زیادكردنی‌ هاوكاری‌ هاوبه‌ش له‌هه‌موو بواره‌كاندا وگووتی‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پاڵپشتی‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ فراوانكردنی‌ لایه‌نه‌كانی‌ هاوكاری‌ له‌ نێوان عیراق وئه‌لمانیادا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌لمانیا خواستی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ دووپاتكرده‌وه‌، له‌ به‌رده‌وامبوونی‌ پاڵپشتی‌ بۆ عیراق دژی‌ تیرۆر وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ فراوانكردنی‌ هاوكاری‌ هاوبه‌ش كرده‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ردوو وڵات و تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر رۆڵی‌ گرنگی‌ په‌رله‌مان له‌به‌هێزكردنی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ و كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ تری‌ هاوكاریكردن له‌هه‌موو بواره‌كاندا.

نووسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
19/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com