سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رده‌وامبوونی هاریكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له قۆناغی دوای داعش به‌تایبه‌تی له بواری مه‌شق و ڕاهێنان وپڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی عیراقی دووپاتده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، به‌ئاماده‌بوونی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق دۆگلاس سیلیمان، پێشوازی له نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی برێت ماكۆرك كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دیارترین پێشهاته سیاسیه‌كان وبواری ئاسایش له‌عیراق وناوچه‌كه وبه‌رده‌وامبوونی هاوكاری له‌بواری مه‌شق وڕاهێنان وپڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی عیراق له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی ستراتیجی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كرا.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاراكردنی دۆسیه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای په‌یوه‌ندیدار به‌م لایه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان وهه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كان و پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی عیراقی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراقی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی موسڵدا به‌رزنرخاند ودووپاتیكرده‌وه كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری عیراق ده‌كات له چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌ناوچه رزگاركراوه‌كاندا وكارده‌كات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عیراقی‌دا بۆ لابردنی مین له‌ناوچه رزگاركراوه‌كاندا بۆ ئاسانكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
22/4/2017