هومام حه‌مودی: پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێوه ده‌كه‌ین وپاڵپشتی ئاسمانی ئێوه بۆ هێزه‌كانی سه‌ر زه‌وی كاریگه‌ری هه‌بوو له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، له86 ساڵیادی دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی عیراقی‌دا، پیرۆزبایی له ئه‌فسه‌رو وكارمه‌ندانی هێزی ئاسمانی عیراقی كرد.
حه‌مودی ستایشی رۆڵی پاڵه‌وانێتی هێزی ئاسمانی عیراقی كرد له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان له‌ڕێگه‌ی وه‌شاندنی گورزی كوشنده بۆ مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆریستان.
حه‌مودی سه‌رسامی خۆی پیشاندا به پاڵه‌وانێتی هێزی ئاسمانی وگووتی كه هه‌موو عیراقیه‌كان قه‌رزاری ئێوه‌ن ودووپاتیكرده‌وه كه پاڵه‌وانێتی وكاره‌كانی ئێوه له‌پاڵ هێزه‌كانی تری عیراق له شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵ جێگه‌ی سه‌رسامی هه‌موو جیهان وشانازی وسه‌ربه‌رزی ئێمه‌یه.