سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی یادی ئیسرا ومیعراج پیرۆزبایی له‌گه‌لی عیراق وجیهانی ئیسلامی ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، به‌بۆنه‌ی یادی ئیسرا و میعراج، پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق وجیهانی ئیسلامی وعه‌ره‌بی كرد وداوای له خوای گه‌وره كرد كه ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته مایه‌ی چه‌سپاندنی ئاسایش وئاشتی.
به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه یاده زیندووه‌كانی مێژووی ئیسلامی وبۆنه پیرۆزه‌كان ده‌بنه هۆی وه‌رگرتنی وانه‌و عیبره‌ت بۆ پاراستنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان وبه‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن.
له‌كۆتاییدا جبوری هیوای خواست كه رۆژه‌كانی گه‌لی عیراق پڕ بێت له ڕازیبوون وخۆشه‌ویستی وگه‌شه‌كردن و ئه‌و یاده پیرۆزه ببێته مایه‌ی خێر وبه‌ره‌كه‌ت بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
24/4/2017