سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ له‌گه‌ڵ باڵیۆزی‌ نوێی‌ ئێران له‌ عیراق ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ نوێی‌ ئێران له‌عیراق به‌ڕێز ئیراج مه‌سجدی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ردوو وڵات كرا، سه‌ره‌ڕای‌ تاوتوێكردنی‌ پێشهاته‌كانی‌ سیاسی‌ وبواری‌ ئاسایش ناوچه‌كه‌.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌ش له‌بواری‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر كرا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌روه‌ری‌ هه‌ردوو وڵات بپارێزێت وئاسۆی‌ نوێی‌ هاوكاری‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا بكاته‌وه‌.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك جبوری‌ هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ خواست بۆ باڵیۆزی‌ نوێی‌ ئێران له‌عیراق.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
24/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com