سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان: به‌شداریكردنی‌ كارا له‌ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی‌ ژێر ده‌ستی‌ داعش ئه‌ركی‌ هه‌موولایه‌كه‌ به‌تایبه‌تی‌ هۆزه‌كان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆك هۆز و پیاوه‌ دیاره‌كانی‌ هۆزی‌ مه‌حامده‌ له‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌ پارێزگاكه‌ وچۆنیه‌تی‌ به‌رزكردنی‌ ئاستی‌ بژێوی‌ هاوڵاتیان كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان وهه‌وڵه‌كانی‌ په‌رله‌مان بۆ نه‌هێشتنی‌ به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر گرنگی‌ ڕۆڵی‌ هۆزه‌كان له‌ چه‌سپاندنی ئاسایش وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ سه‌قامگیری‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان وزاڵكردنی‌ زمانی‌ گفتوگۆ وتێپه‌ڕاندنی‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ ڕابردوو وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ قۆناغی‌ دوای‌ داعش ئه‌ركی‌ به‌شداریكردنی‌ كارا له‌ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ رزگاركردن ده‌خاته‌ سه‌رشانی‌ هه‌موولایه‌ك به‌تایبه‌تی‌ هۆزه‌كان.
هه‌روه‌ها جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ بارودۆخی‌ ئێستا پێویستی‌ به‌زاڵكردنی‌ زمانی‌ گفتوگۆ وبڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گیانی‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ هه‌یه‌ و گووتی‌ كه‌ په‌رله‌مان له‌رێگای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسا گرنگه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی‌ هه‌موو پێكهاته‌و چینوتوێژه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق به‌بێ‌ جیاوازی‌ پاڵپشتی‌ هه‌وڵی‌ هۆزه‌كان وهه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت ئاشتی‌ وئاسایش به‌رقه‌رار بێت ده‌كات.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك هۆزه‌كان ستایشی‌ رۆڵی‌ سه‌رۆك جبوری‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ به‌رده‌وامی‌ بۆ هۆزه‌كان وكاركردنی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان كرد.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
24/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com