هومام حه‌مودی: بڕیاری پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆ هه‌نگاوی هاوشێوه و لێپرسینه‌وه له‌دوایدا دێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رونیكرده‌وه كه ده‌نگدانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به پابه‌ندكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان به‌قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی خۆراك به‌پێی لیستی ده‌ستنیشانكراوی وه‌زاره‌ت، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆ وپاراستنی جوتیاری عیراقی بوو، پاش ئه‌وه‌ی وڵات توانی زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كان بۆ خۆی دابین بكات، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی ناوخۆ وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد :” ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌نگاوی تری “چاودێری” به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له ده‌روازه سنورییه‌كاندا پابه‌ندی بڕیاره‌كه نابن”.
هه‌روه‌ها حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌ركی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانه كه به‌دواداچوون بۆ لایه‌نه حكومیه‌كان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئاسانكاری بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان ده‌كه‌ن، وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بڕیاری تر ده‌رده‌چێت بۆ هاندانی به‌رهه‌مه‌كانی نشتیمانی به‌گشتی و گووتی كه له قۆناغی داهاتوودا رێوشوێنی تووند ده‌گیرێته به‌ر بۆ لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێك یان به‌رپرسێك كه پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نه‌بێت.
له كۆتاییدا حه‌مودی گووتی كه هه‌نگاوه‌كان بۆ كاراكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی ماوه‌یه‌كه كه‌وتووته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه چه‌ند لایه‌نێكی حكومی هه‌یه تا ئێستا بڕیار‌و راسپارده‌كانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ویاسادانان سه‌باره‌ت ئه‌م بابه‌ته جێبه‌جێ نه‌كردووه.