سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی هۆزه‌كان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه‌كانی تیرۆر ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی لیژنه‌ی هۆزه‌كانی په‌رله‌مان كرد، بۆ تاوتوێكردنی كاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه‌كانی تیرۆر بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی‌دا.
سه‌رۆك جبوری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گووتی:” تیرۆر كاری كرد بۆ خولقاندنی فیتنه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی‌دا به‌جۆرێك كه هه‌ڕه‌شه له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ویه‌كگرتوویی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات”، وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌رۆك هۆزه‌كان وپیاوانی ژیر و خاوه‌ن حیكمه‌ت ده‌توانن ئه‌و فیتنه‌یه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دوربخه‌نه‌وه وكێشه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی :” به‌های گه‌وره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خۆی له پێگه‌ی ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه و بارودۆخی ئاڵۆزی وڵات‌دا ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها قۆناغی داهاتوو كه تا ئێستا وێنه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی دیار نه‌بووه وئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیوای زۆری به‌م كۆبوونه‌وه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌یه”.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته كاری جددی بكرێت بۆ دورخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له قه‌یران و كێشه‌كان و ده‌رهاوێژته‌كانی ئه‌و فیتنه‌یه وجه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه بڕیاره‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وبڕیاری گرنگ له‌مباره‌یه‌وه ده‌رده‌چێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
27/4/2017