جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد: ئاگاداركردنی‌ هه‌ر كه‌سێك یان لایه‌نێك له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌، مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێنادات كه‌ سه‌روه‌ری‌ عیراق پێشێل بكات

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی عیراق هۆشداری‌ داوه‌ته‌ حكومه‌تی‌ توركیا له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ كاروباری‌ ناوخۆ وپێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ عیراق، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ لایه‌نی‌ توركی به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌ توركیا وده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌ كاروباری‌ ناوخۆیی‌ خۆی‌ ده‌كاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها جێگری‌ سه‌رۆك گووتی‌ ” هه‌ربۆیه‌ ئه‌ردۆغان خۆی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ووته‌كانی‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات وپه‌رله‌مانی‌ عیراق پێشتر به‌كۆی‌ ده‌نگ بڕیارێكی‌ ده‌ركرد بۆ رسواكردنی‌ ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌، ته‌نانه‌ت دانیشتنی‌ ئه‌مرۆ و راسپارده‌كانی‌ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ وه‌كو لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ و لیژنه‌ی‌ ئاسایش وبه‌رگری وداواكردن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و وڵاتانی‌ هاوڕێش هه‌مووی‌ جه‌خت له‌سه‌ر راگرتنی‌ سه‌رپێچیه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر عیراق وراگرتنی‌ بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ ودووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتوودا ده‌كه‌نه‌وه‌”، هه‌روه‌ها شێخ محمد ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ حكومه‌تی‌ عیراقیش چه‌ندین جار هۆشداری‌ داوه‌ته‌ لایه‌نی‌ توركی وله‌رێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ باڵیۆزی‌ توركیامان راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ توركیا هه‌موو چالاكیه‌كانی‌ سه‌ربازی‌ خۆی‌ له‌ سه‌ر خاكی‌ عیراق رابگرێت.
له‌كۆتاییدا جێگری‌ سه‌رۆك دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێشێلكردنی‌ ئاسمانی‌ عیراق پێشێلكردنه‌ بۆ سه‌روه‌ری‌ عیراق وحكومه‌ت ته‌نها لایه‌نه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عیراق له‌ رووی‌ هه‌رێمی‌ و نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كات، هه‌ر له‌م بواره‌دا به‌ڕێزی‌ گووتی‌ ” ئاگاداركردنی‌ هه‌ر كه‌سێك یان لایه‌نێك له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌، مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێنادات كه‌ سه‌روه‌ری‌ عیراق پێشێل بكات وپێویسته‌ كۆتایی‌ به‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ خۆی‌ بێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دژی‌ یاساو ڕێسا و رێككه‌وتنامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌ وئێمه‌ ئه‌و كاره‌ به‌ پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ عیراق داده‌نێین وپێشتر له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ ره‌تكرابوو و ئێستاش ره‌تی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
27/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com