سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌ری كه‌رخی شاری به‌غدا ده‌كات ونوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی شێخ مه‌عروف كه‌رخی ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌ردانی به‌ری كه‌رخی شاری به‌غدای كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێزی نوێژی هه‌ینی له‌مزگه‌وتی ” شێخ مه‌عروف كه‌رخی ” ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت كرد وچاوی به ووتارخوێنی مزگه‌وته‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان كه‌وت وگوێبیستی پێداویستی وكێشه‌كانیان وچۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان بوو.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه به‌خۆی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان ده‌كات وكارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و له‌كاتی پێویستدا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
28/4/2017