سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆك هۆزه‌كانی دیالا: قۆناغی دوای داعش پێویستی به كاری هاوبه‌ش له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌و حكومه‌تدا هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش وسه‌قامگیری بۆ هه‌موو ناوچه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای دیالا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وئاسایش وچۆنیه‌تی ره‌خساندنی بوارێكی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرا و سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه له قۆناغی ئێستادا پشت به سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌به‌ستین وهیوای گه‌وره‌مان پێیان هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی برایه‌تی وهاوكاری ولێبورده‌یی له‌نێوان رۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگادا وگووتی كه قۆناغی دوای داعش پێویستی به هاوكاریكردن هه‌یه له‌نێوان كۆمه‌ڵگاو حكومه‌تدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری وچه‌سپاندنی ئاسایش له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه دیالا پێوه‌ره بۆ زانینی ڕاده‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌قامگیری ویه‌كڕیزی و هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه پێشتر ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه نابنه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه داعش وگروپه‌كانی تر هیوای له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنن، به‌ڵكو سه‌لماندیان كه ئه‌وان به‌ردی بناغه‌ی بنیاتنانی دوارۆژێكی گه‌شن.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی خزمه‌تگوزاری له‌پارێزگاكه‌دا و دیارترین كێشه‌و وبه‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هاوڵاتیان وچۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان كرا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كان سوپاس و پیزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ پاڵپشتی به‌رده‌وامی بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو پاراستنی یه‌كگرتوویی نشتیمانیدا.