سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیالا ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و به‌هێزكردنی بواری ئاسایش ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیالا به‌ڕێز عه‌لی داینی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی وڵات به‌گشتی وپارێزگای دیالا به‌تایبه‌تی كرا وبه‌ربه‌سته‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش وسه‌قامگیری بۆ پارێزگای دیالا خرانه‌ڕوو.
سه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و به‌هێزكردنی بواری ئاسایش ورێگه‌كردن له هێزه‌كانی تیرۆر وگروپه سه‌رپێچیكه‌رانی یاسا ئه‌وانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن ترس وتۆقاندن به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیالا سوپاس وپێزانینی خۆی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد بۆ پاڵپشتیكردنی پارێزگا، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌خوڵقاندنی پێشهاته پۆزه‌تیڤه‌كان له‌هه‌موو شاره‌كانی پارێزگای دیالادا.