ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێك ده‌دات سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی به‌شداریكردنی به‌رپرسان له كۆنگره‌ی زیانبه‌خش به به‌رژه‌وه‌ندی نشتیمانی و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/4/2017 له سی ویه‌كه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 173 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی له‌سه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی به‌شداریكردنی به‌رپرسان له كۆنگره‌ی زیانبه‌خش به به‌رژه‌وه‌ندی نشتیمانی دا و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن ره‌تیكرده‌وه كه راسپارده‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی پسپۆڕه‌كانه‌وه بۆ كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ده‌ربكات سه‌باره‌ت نوێنه‌رایه‌تیكردنی پێكهاته‌ی ئێزیدی له ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆندا له‌چوارچێوه‌ی به‌شی پێكهاته‌كان، به‌هۆی ئه‌و زۆڵمه گه‌وره‌یه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش پێیان گه‌یشتووه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی به‌شداریكردنی سیاسهتمهدارو به‌رپرسان به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراقی له هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك كه له‌ده‌ره‌وه یان ناوه‌وه‌ی عیراق ببه‌سترێت و زیان به ئاسایشی وڵات وڕژێمی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی نشتیمانی بگه‌ێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن وبه‌پێی داواكاری 45 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی سه‌باره‌ت به سه‌رپێچیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیوانیه.
دواتر په‌رله‌مانتار محمد ناجی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عیراقی شه‌رمه‌زاركرد و په‌رله‌مانتار شێخ عه‌بود عیساوی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی لیژنه‌ی هۆزه‌كان خوێنده‌وه سه‌باره‌ت به دهرهاوێژتهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی له قۆناغی دوای داعشدا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی هێنا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای لكاندنی په‌یمانگای دادوه‌ری به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه هێنا، پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر ڕه‌تنه‌كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی یاساكه دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌ن وبه‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ته‌ها شێخ، تاوتوێی بابه‌تی قورسی هه‌ماهه‌نگی وبه‌دواداچوونی لیژنه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی چاودێریكردنیدا به‌پێی ده‌ستور كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن وبه‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتار ئه‌مین به‌كر، تاوتوێی بابه‌تی له‌كارخستنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
30/4/2017