سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی پیشوازیكردنیدا بۆ شاندی تیپه میللیه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی دووپاتده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پێشوازی له شاندێكی وه‌رزشی تیپه میللیه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی وه‌رزشی له كه‌ربه‌لا وكێشه‌كانی به‌رده‌م تیپه میللیه‌كان وچۆنیه‌تی پاڵپشتیكردنیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌رزشی كرا و سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌گشتی پاڵپشتی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی ده‌كات وگووتی كه تیپه میللیه‌كان گرنگترین سه‌رچاوه‌ن بۆ پێگه‌یاندنی به‌هره‌و توانا وه‌رزشیه‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ یانه‌و وههڵبژارده وهرزشیهكانمان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ پاڵپشتیكردنی وه‌رزش و وه‌رزشوانان وپاڵپشتیكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی به‌گشتی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
30/4/2017