به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانی جیهان: سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له كرێكارانی عیراق وجیهان ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانی جیهان، پیرۆزبایی له كرێكارانی عیراق وهه‌موو وڵاتانی جیهان كرد.
به‌ڕێزی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی ” به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانی جیهان جوانترین پیرۆزبایی له كرێكارانی عیراق وهه‌موو جیهان ده‌كه‌م وهیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم له خه‌باتیاندا بۆ بنیاتنانی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی وبه‌شداریكردنیان له چه‌سپاندنی بنه‌ما جوانه‌كان و به‌ها به‌رزه‌كاندا وهیواخوازم كرێكارانی عیراق خۆڕاگر و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات وپه‌ره‌پێدانی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نموونه‌یه‌كی شارستانی به‌رز، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مێژووی دێرینی خۆی بێت”.
له‌كۆتاییدا جبوری رێز‌و سڵاوی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی كرێكاران كرد و هیوای خۆڕاگری و ته‌ندروستیه‌كی باشی بۆ خواستن.